بوومەلەرزەکەی وان و دەوروبەری 7 کوژراوی لێکەوتەوە/لە ئێران هەستی پێکرا
بەشی تورکیا- بەهۆی بوومەلەرزە5.7 پلەییەکەی بەیانی ئەمڕۆ کە لە پارێزگای وان و چەند پارێزگایێکی دیکەی کوردستانی تورکیا هەستی پێکرا، 7 کەس گیانیان لەدەست داوە.
کوردپرێس: سلێمان سۆیڵو وه‌زیری ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند: "کاژێر 08:53 خوله‌کی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌گوڕی 5.7 پله‌ی رێخته‌ر له نزیک سنووری نێوان ئێران و تورکیا له شاری "خۆی" روویدا، کاریگه‌ری به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی ئێلباک له پارێزگای وان هه‌بوو.
سۆیڵو رایگه‌یاند له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌که ده‌یان خانووی دروست کراو له قوڕ و خانووه کۆنه‌کان، حه‌وت هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ست دا، که چوار که‌سیان منداڵن. هه‌روه‌ها پێنج که‌سی دیکه‌ش برینداربوون و ژماره‌یێک هاووڵاتیش له‌ژێر داروپه‌ردووه‌کاندا ماونه‌ته‌وه و هێزه‌کانی جه‌ندرمه له شوێنی رووداوه‌که‌دا هه‌وڵی رزگارکردنیان ده‌دات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران