وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: سێ سه‌رباز له گرێ سپی کوژران
بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، گیانله‌ده‌ست دانی سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له گرێ سپی راگه‌یاند.
کوردپرێس: له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا له‌كاتی كۆنترۆڵ كردنی رێگاوباندا، سێ سه‌رباز لە گرێ سپی (ئەو ناوچه‌یە ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی تێیدا بەڕێوەدەچێت) گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ''داوای لێخۆش‌بوونیان له خوا بۆ ده‌كه‌ین كه ئازار و نیگه‌رانییێكی قووڵی لا دروست كردووین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده، سوپای توركیا و گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین''.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران