سەبازگەیێكی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای ئەنبار بۆردوومان کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەربازگەیێكی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لەلایەن فڕۆکەیێکی نادیارەوە بۆردوومان کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی مەیادینی عێراق بڵاوی کردەوە: ئەوەی بۆردوومان کراون فڕۆكەخانەی موڕەسەنات و سەربازگەیێكی بنەڕەتی حەشدە، بەڵام تەنیا حەشدی شەعبی تێدانییە بەڵكوو هێزەكانی پۆلیسی سنوور و هێزێكی سوپای عێراقیشی تێدایە، ئەمڕۆ رووبەڕووی هێرش بوویەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە كێ لە پاڵ هێرشەكەیە.
فەرماندەکەی حەشدی شەعبی هەروەها وتوویەتی: "تەقینەوەیێكی بەهێز باڵەخانەكانی ناوچەكەی هەژاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە، چوونكە تەقینەوەكە لە دەرەوەی سەربازگەكە بووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران