عێراق 80 پارچه‌ی مێژوویی له توركیا وه‌رده‌گرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی 80 پارچه‌ی دێرین و مێژوویی یادداشتێکی لێکتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ تورکیا ئیمزا کردووه.
کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 21-9-2019 ئه‌حمه‌د سهحافی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه کرد که یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كردووه تاكوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره 80 پارچه‌ی شوێنه‌واری ڕاده‌ستی عێراق بكه‌نه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌م پارچانه پێشتر به شێوه‌یێكی نایاسایی بردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له ساڵی 2008یش ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران