په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا لەسەر پرسی لادانی شارەوانە کوردەکان:
حكوومه‌تی توركیا یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات
بەشی تورکیا- په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په له شارە کوردنشینەکانی تورکیا و دانانی قه‌یوومه‌كان له شوێنی ئه‌وان شه‌رمه‌زار ده‌كات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له دانیشتنی ئاسایی خۆی، دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په و دانانی قه‌یوومه‌كان له شوێنی ئه‌وان له شاره‌كانی دیاربه‌كر، وان و مێردین‌ی كوردستانی تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌كات.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ره‌خنه‌ش له حكوومه‌تی توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یێنێت حكوومه‌تی توركیا یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات و هه‌ر له‌خۆیه‌وه بڕیار ده‌رده‌كات و به شێوازێكی نادیموكراسیانه نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو زیندانی ده‌كرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران