ئه‌دیبه ئاواره کورده‌که شانازیی پرۆفیسۆریی دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌مپی په‌نابه‌رانی مانووس له نزیکه‌ی ئۆسترالیا به‌بۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی ناعادڵانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوبانگی زۆری له جیهاندا ده‌رکردووه به‌ڵام ئه‌و دوورگه‌یه به‌بۆنه‌ی ئه‌دیبێکی کوردی ئاواره‌وه به‌ناوبانگتر بووه. ئه‌م ئه‌دیب و هه‌واڵنێره کورده ئێرانییه به‌هرۆز بوچانییه.
بۆچانی به مۆبایل بیره‌وه‌ره تاڵه‌کانی خۆی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی له‌و که‌مپه بۆ دۆستێکی له سیدنی ئۆسترالیا ده‌نێرێت و دۆسته‌که‌ی په‌یامه‌کانی به‌هرۆز ده‌کاته کتێب و کتێبی "هیچ دۆستێکم جگه له کوێستان نییه" خرایه بازاڕی ئینگلیزی زمانه‌کانه‌وه.
کتێبی به‌هرۆز بوچانی خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه‌کانی ئۆسترالیای وه‌ده‌ست هێنا و ناوبراوی کرده که‌سێکی ئه‌دیب و توانا له جیهانی ئه‌ده‌بدا. ئێستاکه هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌کات که ناوبراو توانیویه‌تی که‌مپه‌که به‌جێبێڵێت و شانازیی پرۆفیسۆریی دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا و له ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه ده‌توانێت به‌شداری وانه‌وتنه‌وه ببێت له‌و دوو زانکۆیه‌دا.
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی بلوومبێرگ ڕاپۆرتی دا که به‌هرۆز بوچانی وه‌ک پرۆفیسۆریی میوانی دوو زانکۆی نیوتاوز وێلز سیدنی و و زانکۆی بیرکبکی له‌نده‌ن قبووڵ کراوه و ده‌توانێت له ڕێگای ڤیدیۆوه وانه بڵێته‌وه.
بوچانی به نیووزڤیکی ڕاگه‌یاندووه: دروسته که وه‌ک مامۆستای دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهان قبووڵ کراوم به‌ڵام گرینگتر ئه‌مه‌یه که له جیهاندا پێشوازییێکی زۆر له یه‌که‌مین کاری ئه‌ده‌بیم کرا و هه‌میشه هه‌وڵم داوه به‌رهه‌مێک به‌رهه‌م بهێنم که له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ران و مامۆستایانی زانکۆوه په‌سه‌ند بکرێت.
پرۆفیسۆر ستوارت مو‌سا مامۆستای کۆلێژی قوتابخانه‌کانی یاسای زانکۆی بیرکبک به نیووزڤیکی گوتووه: دروسته که پله‌ی شانازیی پڕۆفیسۆری به بوچانی به‌خشراوه به‌ڵام ئه‌م زانکۆیه ده‌یهه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ئۆسترالیا وه‌بیری ئه‌وان بێنێته‌وه.
له ئێستادا بوچانی که به بۆنه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی له‌و که‌مپه بۆته شه‌خسیه‌تێکی جیهانی له‌و که‌مپه ڕزگاری بووه و له‌گه‌ڵ دیکه‌ی ئاواره‌کان بۆ شاری پۆرت مۆسبای پێته‌ختی وڵاتی پاپوا گینێی نوێ گواستراوه‌ته‌وه و شوێنێکی گونجاوی ژیان بۆیان ته‌رخان کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران