خبر 2019-09-10 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمەریکا لەسەر کڕینی ئیس400 سزای نوێ بەسەر تورکیا دەسەپێنێت

بەشی تورکیا- ئەمریکا جارێکی دیکە پرسی سزادانی تورکیا دێنێتەوە بەرباس و دەیەوێت لەسەر کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس-400ـی رووسی ئەو وڵاتە سزا بدات.

کوردپرێس: ستیڤ منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان رایگەیاند: ئیدارەی ئەمریکا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکات لەسەر کڕینی سیستەمە مووشەکیەکەی رووسیا و لەو پرسە دەڕوانن، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک لەوبارەوە نەدراوە. هیچ وردەکارییەکی دیکەیشی ئاشکرا نەکرد.

چاوەڕێ دەکرێت قسەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار هەبێت و دایبەزێنێت.

ئەمریکا ناڕازییە لە کڕینی سیستەمە مووشەکییەکە لەلایەن ئەنقەرە و دەڵێت: ئەو رێککەوتنەی هەردوولا مەترسییە لەسەر ئاسایشی فڕۆکەی ئێف-35 و لەگەڵ سیستەمی بەرگریی ناتۆش یەک ناگرێتەوە، کە تورکیا و ئەمریکا ئەندامن تێیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.