خبر 2019-09-08 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای توركیا ره‌وانه‌ی سووریا كرا

بەشی تورکیا- كاروانێكی سه‌ربازیی كه‌ له‌ تیمەکانی کۆماندۆ پێكهاتبوون به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازییەوە ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا كران.

کوردپرێس: درەنگانی شەوی شەممە 7-9-2019، كاروانێكی سوپای توركیا سەر بە لیوای 20ی زریپۆش كه‌ له‌ ژمارەیێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زریپۆش و تانک پێكهاتبوون به‌یاوه‌ری تیمەکانی کۆماندۆی سوپا، کە لە رووهای کوردستانی تورکیاوە نێردراون، گەیشتنە هەردوو شارۆچکەی سنووری کڕکهان و هاسسا-ی لە شاری هاتای.

کاروانە سەربازییەکە له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێكهاتبوون و دواتر رەوانەی نێو سووریا كران به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنیان له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێو سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ژێر هه‌ژموونی توركیادان.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.