خبر 2019-09-07 14:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەكێتی بە فەرمی رۆژی بەستنی كۆنگرەی دیاری كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڕیاری دا رۆژی 7ی كانونی یەكەمی 2019 كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە ئەنجام بدات.

کوردپرێس: ئەمڕۆ شەممە دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی دیاری كردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە كۆ بووەوە و بڕیاری دا 7ی كانونی یەكەمی 2019 كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ئەنجام بدرێت.

لەمبارەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆی دەنگ لەكەشێكی هەڤاڵانەدا بڕیاری دا كۆنگرەی خۆی لە رۆژی ٧ى ١٢ ی ئەمساڵدا ببەستێت".

لەتیف شێخ عومەر وتیشی، لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دراوە و لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی راسپاردووە بەردەوام بێت و دەستوبرد بكات لە ئامادەكارییەكانی لەگەڵ لیژنە فەرعییەكاندا بۆ ئامادەبوون بۆ بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا.

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەى بەوەش کرد "وەكوو لەخشتەی كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بوو، باسی بارودۆخی عێراق و كەركووک و ناوچە دابڕێنراوەكان و بارودۆخی كوردستان دوای قۆناغی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەركەوتوویی، بڕگەی گەورە و جێگەی مشتومڕی زۆری هەڤاڵانی سەركردایەتی یەكێتی بوو، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست درا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.