خبر 2019-09-07 13:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمان عێراق و ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس: جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە کۆ بوونەوەکە لەبارەی دوو بابەتی سەرەکییە، یەکەم پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 و دووەم، دوایین پێشهاتەکان لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گوێگرتن لە را و سەرنجی نووێنەرانی کوردە لە بەغدا.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەکرد، کاژێر 03:00ـی ئێوارەی هەمان رۆژیش بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.