خبر 2019-09-07 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان:

پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به ‌ئاراسته‌یێكی دروستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕای‌گه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به ‌ئاراسته‌یێكی دروستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویستیان به‌ پاڵپشتی و ھاوكاریی به‌رده‌وامیی ھاوپه‌یمانان ده‌بێت.

کوردپرێس:

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌ له‌گه‌ڵ عه‌قید كالیتۆ و موقه‌ده‌م ستیڤان و تیمێكی ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی ھه‌ماھه‌نگیی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كۆ بووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتی‌: "ھه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به ‌ئاراسته‌یێكی دروستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به ‌شێوه‌یێک كه‌ خواست و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا دابینكراو بێت".

ناوبراو وتیشی: "بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستمان به‌ پاڵپشتی و ھاوكاری به‌رده‌وامیی ھاوپه‌یمانان ده‌بێت".

لای خۆیانه‌وه‌ تیمی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ھاوپه‌یمانان ھه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردیان كرد بۆ ھه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌ و و رایانگه‌یاند كه‌ له‌ هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.