4 چه‌كداری داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه کرد که هێزه‌کانیان ژماره‌یێک ئه‌ندامی شانه‌ی نوستووی داعشیان له ناوه‌ندی پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووک ده‌ستگیر کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئه‌یلوولی 2019 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا گوتی که هێزه‌کانیان توانیویانه چوار ئه‌ندامی شانه‌ی نوستووی داعش له ناوه‌ندی پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووک له باکووری ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر بکه‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌ریق حسێن عه‌بدولهادی مه‌حبووبه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق چوار ئه‌ندامی داعش له ناو شاری که‌رکووک ده‌ستگیر کراون.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی وردی هه‌واڵگری بووه و دواتر ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای داد کراون.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌هد نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران