حوکمی 9 ساڵ زیندان بۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی CHP له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌رکرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئه‌یلوولی 2019 سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی جانان کفتانچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی CHP له پارێزگای ئه‌سته‌نبۆڵ به بۆنه‌ی توویته‌کانی له ساڵانی 2012-2017 له حاڵێکدا به‌ڕێوه چوو که دادستێنی دۆسیه‌که به تۆمه‌ته‌کانی "سووکایه‌تیکردن به سه‌رۆک کۆماری تورکیا"، "هاندانی گه‌ل بۆ ڕق و دوژمنایه‌تی" و "بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان" حوکمی 9 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بۆ ناوبراو ده‌رکرد.
به دوای ده‌رکردنی حوکمه‌که، ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له لێدوانێکدا باسی له‌وه کرد: جه‌مسه‌ربه‌ندیی نێوان هاووڵاتییان له ڕێگای داده‌وه زه‌روور نییه. حوکمی ده‌رکراو بۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی جه‌هه‌په له ئه‌سته‌نبۆڵ ئازارده‌رانه و جێگای ناڕه‌حه‌تییه. جانان کفتانچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی حیزبی دامه‌زرێنه‌ری جمهووریی تورکیایه. پێم وایه که هه‌نگاوی نایاساییی دادگه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. تا کۆتایی پشتیوانی له جانان کفتانچی ئۆغڵۆ ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران