خبر 2019-09-03 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی ژنانەی HDP سەردانی هەولێر دەکات

بەشی تورکیا- شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی فەلەکناز ئوجە نوێنەری باتمان لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات و بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دیدار بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بڕیارە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (HDP) بە سەرۆکایەتیی فەلەکناز ئوجە نوێنەری باتمان لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆ ببێتەوە.

شاندەکەی HDP لەو سەردانەدا پێکهاتووە لە: سەمرا گوزەل نوێنەری ئامەد و نووران ئیمیر نوێنەری شرناخ و سەمیرە نەرگس هاوسەرۆکی شارەوانیی نوسبین.

ئەو شاندە ژنانەیەی HDP لەو سەردانە دوو ڕۆژەیەدا لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانی پەرلەمانی کوردستان دیدار و گفتوگۆ دەکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردپرێس کەوتوون شاندەکە لە یەکەم دیداری خۆیاندا ڕۆژی چوارشەمە 13ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 4ی ئەیلوولی 2019 لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیدار دەکەن و پاشان لەگەڵ ژنە پەرلەمانتارەکانیش کۆ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.