وەزیری بەرگریی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشە لە باکووری سووریا دەکات
بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، رایگه‌یاند توركیا پلانی جێگره‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر واشنتن پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌بێت سه‌باره‌ت به "ناوچه‌ی ئارام"ی باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس: خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە هاوکاریی ئەمەریکا دا و وتی: "توركیا ده‌توانێت چی پێویسته بیكات له باره‌ی پرسی ناوچه‌ی ئارامی خۆرهه‌ڵاتی فورات".
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: "ئێمه پلانی "بی"مان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریكا پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و به‌ڵێنانه‌ی به توركیای داوه و ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، باسی له‌وه‌ش كرد "وڵاته‌كه‌ی ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به منبج و ره‌قه له یاد ناچێت. هه‌ر بۆیه به وردی چاودێری پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به به‌ڵێنه‌كانه‌وه و هیچ شتێكیش قبووڵ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر به وردی هه‌موو زانیارییه‌كانی تاوتوێ نه‌كه‌ین".
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران