خبر 2019-08-27 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سنووری نێوان عێراق و سووریا 10 بنکەی داعش خاپوور کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی حەشدی عەشایریی عێراق ڕایگەیاند لە بیابانەکانی نێوان سنووری عێراق و سووریا ژمارەیێک لە بنکەکانی داعش خاپوور کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەتری عوبەیدی لە فەرماندەکانی حەشدی عەشایری لە پارێزگای سەر سنووری ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بە سۆمریە نیووزی وت: "هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە بە پشتیوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری و هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیان زیاتر لە 10 بنکە و بارەگای داعش لە ناوچەی بیابانیی شاری قائیم لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق بڕووخێنن".

عوبەیدی ڕاشیگەیاند لە چوارچێوەی قۆناخی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی بیابانیی پارێزگای ئەنبار کە بە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن ناسراوە جگە لە خاپوور کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش ژمارەیێک زۆر بۆمب و چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیردراوە بێ ئەوەی هیچ خەسارێک لە هێزە عێراقییەکان بکەوێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.