ئاوی دیجلە و فورات تا 2030 بە ڕێژەی 50% کەم دەکات
کوردپرێس:
ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەش و هەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسیی گۆڕانی کەش و هەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هۆشداریی داوە و عێراقیش ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوە بیابانبوون دەکات.
هاوکات حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیابانبوون پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه و عێراقیش رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره هاتووەتەوە به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعش.
حەمید نایف ئاماژەی بەوەش کرد، دوای قۆناخی داعش، عێراق له‌سه‌ر پێیه‌كانی وه‌ستاوه و ئێستا كه‌مپەین، هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردن و ناشتن و چاندنی نه‌مامی ده‌ستپێكردووه. ئێستا عێراق چاڵێنجی چاندنی نه‌مامی له هه‌موو پارێزگاكانی راگه‌یاندووه. چاڵنجه‌كه‌ش ئێستا گه‌یشتووه‌ته شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
لە هەرێمی کوردستانیش حکوومەت بیری لەوە کردووەتەوە رێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا.
لە بڕگەی دووەمی خاڵی دووەم لە کارنامەی چوار ساڵی کابینەی 9ـی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان و دروستکردنی بەنداوە وەرزی و هەمیشەییەکان بۆ گلدانەوەی ئاوی پێویست بۆ بواری کشتوکاڵ و زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان".
بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەراورد بە ساڵی 1980، ئاوی گەیشتووی دیجلە و فورات بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کەمتر لە یەک لەسەر سێ کەمی کردووە. تاوەکوو ساڵی 2030 پێشبینی دەکرێت ئەو دوو رووبارە 50% کەمب کەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران