خبر 2019-08-14 14:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا بۆمبارانی چەند ناوچەیێکی سیدەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای تورکیا بە تۆپ و فڕۆکەی جەنگی ژمارەیێک گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردوومان کرد.

کوردپرێس: ئاژانسی خەندان لە زاری چەند سەرچاوەیێکەوە ڕایدەگەیێنێت: بەهۆی بۆمبارانەکانی سوپای تورکیاوە ‌ئاگر لە ناوچەی سیدەکان کەوتۆتەوە و رووبەرێکی زۆری پاوان و دارستان سووتاوە.

سوپاى تورکیا لەدواى کاتژمێر 9:00 لە ڕێگەی تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان و تۆپبارانی سنووری گوندەکانی خەلیفان و لێلکان و سیران و سنووری خواکورکی ناحیەی سیدەکانیان کرد و تاکوو ئێستاش بۆردوومانەکە بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامە.

بۆردوومانەکانى ئەمڕۆى تورکیا زیانى گیانیی بەدواوە نەبووە، بەڵام بەهۆیەوە ژمارەیێکى زۆر رەز و باخ سووتاون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.