خبر 2019-08-14 03:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەسەندكردنی بودجەی 2020 وابەستەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی داراییی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بودجەی ساڵی داهاتوو تێناپەڕێنرێت، تا ئەو كاتەی بەغدا و هەولێر ڕێككەوتن لەسەر بڕگەكانی دەكەن.

کوردپرێس:

جەمال ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”بودجەی ساڵی داهاتوو بەبێ‌ ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر تێناپەڕێنرێت، دەبێت لەم جارەشدا ڕێكەوتنەكە ڕاستەقینە بێت و هەریەك لە ناوەند و هەرێم پێوەی پابەندبن”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی”ڕێنەكەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو، وا لە پەرلەمان دەكات متمانەی بە هەردوو حكوومەتی ناوەند و هەرێم نەمێنێت، بۆیە پێویستە هەموو لایێک پابەندی یاسا بن لە پاشماوەی ئەمساڵ بۆ ڕێككەوتن لەسەر بودجەی 2020″.

جەمال ئەحمەد دەڵێت”بودجەی ساڵی داهاتوو لە دوای توێژینەوەیێكی زانستی لەلایەن وەزارەتی نەوت و ڕاوێژكارانی پسپۆڕ لەو بوارەدا دادەنرێت، بە تایبەت كە نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 55-65 دۆلاردایە”.

پێشتر لیژنەی دارایی ڕایگەیاندبوو”كورتهێنان لە بودجەی ساڵی 2020 دەگاتە 72 ترلیۆن دینار، ئەمەش پێویستی بە توێژینەوەیێكی زانستییە بۆ ئەژماركردنی نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی ساڵی داهاتوو”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.