ئەمریکا دانبەوەدا دەنێت ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەنقەرە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سووریا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مۆرگان ئۆرتەیگەس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکەیدا باسی لەوەشکرد، وێڕای ئەوەی وردەکاری دیکە هەیە کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت بەڵام ئەو هەنگاوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و تورکیا ناویانە مایەی هاندانیانە و وڵاتەکەی پێشوازی لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام دەکات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ناوبراو وتیشی، گفتوگۆ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەنقەرە بەرەوپێش چووە و بە ئاڕاستەی گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی ئەمنی دەڕوات کە تیایدا جەخت لە نیگەرانییە شەرعییەکانی تورکیای هاوپەیمان لە ناتۆ و ئەمریکا بکرێتەوە.
هەروەها وتیشی "بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا".
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا گوتیشی: "دهبێت پهنابهرانی سووریا به خواستی خۆیان بگهڕێنهوه بۆ ناوچهی ئارام نهوهک به زۆره ملێ و پێشڤهچوونیش له گفتوگۆكان لهگهڵ توركیا ههیه".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا لە بارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر چەند خاڵێک ڕێکەوتن، لەوانە پێکهێنانی ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکی و تورکی، هەردولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ناوچەی ئارام ببێتە ڕێڕەوێک بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران