ئەمریکا هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنی چه‌كدارانی داعش ده‌كات
بەشی جیهان- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كات، كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئه‌مه‌ریكا و کوردی سووریا ده‌ستگیر كراون.
کوردپرێس:
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمه هه‌زاران چه‌كداری داعشمان ده‌ستگیر كردووه. ده‌مانه‌وێت ئه‌ورووپاییه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه وه‌ربگرنه‌وه. سه‌یر ده‌كه‌ین، بزانین وڵاتان دێن چه‌كداره‌كان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌هاتن، ناچار ده‌بین، ئازادیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، 2 هه‌زار و 500 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعش، خاوه‌ن ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپان. ئێستا له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپهیمانهكانیدان له سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران