خبر 2019-07-29 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆسرەت ڕەسول لەگەڵ سەركونسۆڵی ئێران لە سلێمانی كۆبوەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 28/7/2019 لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیی كرد لە مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئاغای شوشتەری كرد و هیوای خواست ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دۆخی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە كراو هەردوولا هاوڕابوون كە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پرسەكان هەبێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.