لەسەر ڕووداوەکەی هەولێر:
گفتوگۆی تەلەفۆنیی وەزیری دەروەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و عێراق
بەشی توریکا- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر رووداوەکەی هەولێر بە تەلەفۆن قسەی کردووە.
کوردپرێس: مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە یەکەم لێدوانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دوای رووداوەکەی هەولێر رایگەیاند: "لەسەر رووداوەکەی هەولێر پەیوەندیم بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە کردووە و لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران".
چاوشئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقیش پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام داوە، لەبارەی رووداوەکەشەوە، گوتی: "دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بە سەختی بریندارە. یەکەم کەسیش کە پەنجەی تۆمەتی بۆ رابکێشین و بێتە مێشکمانەوە پەکەکە-یە، بەڵام ئێمە هەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین مادام خەڵکی عێراقیش لەنێو قوربانییەکاندایە".
کۆدی ههواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران