پەكەكە رەتیدەكاتەوە پەیوەندیی بە رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێرەوە هەبێت
بەشی تورکیا- هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رەتی دەكاتەوە ئەوان لە پشت هێرشەكەی ناو رێستۆرانتەكەی شاری هەولێر بن، كە تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.
کوردپرێس: لەوبارەیەوە كەناڵی "رووسیا الیوم" لەزاری دیار دەنیز بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە كە باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"یە بڵاوی كردوەتەوە، هیچ پەیوەندییێكیان بەو هێرشەوە نییە، كە لەشاری هەولێر ئەنجام دراوە.
هەروەها بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە روونی كردوەتەوە، هیچ زانیاریێكیشیان نییە، كە كێ لەپشت ئەو هێرشەوە بووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو رێستۆرانتی (ئۆک باز) كە دەكەوێتە سەر شەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر، تەقە دەكرێت و لە ئەنجامی ئەو تەقەكردنەدا سێ كەس كوژراون، یەكێک لەوانە جێگری كونسوڵی توركیایە لە هەولێر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران