ئیداره‌ی تره‌مپ رێككه‌وتوون له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا
کوپرێس: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی بڵومبێرگی ئه‌ڵمانی، تیمه‌كه به‌نیازن له داهاتوویێكی نزیكدا پلانی سه‌پاندنی سه‌زا به‌سه‌ر توركیا رابگه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌یێک به ئاژانسی بڵومبێرگی راگه‌یاندووه ئیداره‌ی تره‌مپ له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێک سزا به‌سه‌ر توركیادا راده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئیداره‌ی تره‌مپ له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌دایه ساڵیادی كووده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ساڵی 2016ی توركیا تێپه‌ڕێت ئه‌مه‌ش بۆ خۆبه‌دوورگرتن و به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئه‌مه‌ریكا له‌پشت ئه‌و كووده‌تا شكستخواردوه‌وه بووه.
پلانی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا، پاش چه‌ند رۆژێک له راوێژ و گفتوگۆ دێت له‌نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ره‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ لێدوانێک بدات له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی تره‌مپ به‌نیازه به‌سه‌ر توركیادا بیسه‌پێنێت.
هه‌وڵی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا پاش ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینیی رابردوو یه‌كه‌م كاروانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400ی رووسی گه‌یشته خاكی توركیا، كه ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌مه‌ریكا مایه‌ی تووڕه‌بوون و ناڕه‌زاییه به‌تایبه‌ت له كاتێكدا واشنتۆن پێی وایه ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه دژی سیستمی به‌رگریی ناتۆیه كه توركیا ئه‌ندامه تێیدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران