سه‌رۆک کۆماری ئێران: به‌ریتانیا له ده‌ریا بشێوه‌ی ناوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی لێکه‌وته‌کانی بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 10ی ته‌مووزی 2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران گوتوویه‌تی: به‌ریتانییه‌کان ده‌ستپێکه‌ری نائه‌منین له ده‌ریا به‌ڵام هیوادارم درێژه به‌و کاره‌یان نه‌ده‌ن و دووپاتی نه‌که‌نه‌وه چوونکه دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌بێته‌هۆی نائه‌منی بۆ هه‌موو جیهان و زیانه‌که‌شی هه‌موان ده‌گرێته‌وه.
ڕۆحانی زیادی کرد: به‌ریتانیه‌کان له ده‌ریاکانی سپانیا به ناڕه‌وا که‌شتییه ئێرانییه‌که‌یان گرتووه ئه‌وه‌ش له کاتێکدا خۆیان له ناوچه‌ی جه‌به‌ل تاریق داگیرکه‌رن چوونکه ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ر به سپانیایه و ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر به ناڕه‌وا له‌وێ جووڵه‌ی ده‌ریایی ده‌کات.
سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختیشی کرده‌وه: پێویسته له هه‌موو جیهاندا هێڵی که‌شتیڕانی به ئاسایشی ته‌واوه‌وه پارێزراو بێت بۆیه لێره‌وه هه‌ڕه‌شه له به‌ریتانیه‌کان ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئێوه ده‌ستپێکه‌ری نائه‌منین و دواتر لێکه‌وته خراپه‌کانی ئه‌م کاره‌تان ده‌بینن.
ڕۆحانی به دووریشی نه‌زانی به‌ریتانیا به فه‌رمانی ئه‌مریکا یان ئه‌و گرووپه‌ی پێی ده‌وترێت گرووپی B ده‌ستی به سه‌ر که‌شتییه ئێرانییه‌که‌دا گرتبێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران تانه‌ی له دۆخی سیاسیی ناوخۆی به‌ریتانیاوه داوه و گوتی: ئێستا بێسه‌روبه‌ره‌یی له ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا حاکمه و له‌و بێسهروبهرهییهدا ده‌ستیان داوه‌ته گرتنی که‌شتییه ئێرانییه‌که. دیاره ئه‌وه‌ش کارێکی گه‌مژانه‌یه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 13ی پووشپه‌ڕی 1398 هێزی ده‌ریاییی به‌ریتانیا کهشتییێکی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریقی ڕاگرت و دوای ئه‌و ڕووداوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئێرانی بانگهێشت کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران