وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: حکوومەتی عێراق لە پاراستی ژیانی کریستانەکان کۆتایی کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یێنێت: حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له داعش بپارێزێت و دەشڵێ ژماره‌ی کریستانەکان لەو وڵاتە زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
کوردپرێس: مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "ژماره‌ی كریستیانه‌كان له عێراق زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و له هه‌ندێک شوێنیش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی داعشی لێبوون".
پۆمپیۆ راشیگەیاند: "له پێش ساڵی 2000، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كریستیان له عێراق ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان ناگاته 250 هه‌زار کەس".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له داعش بپارێزێت، به‌ڵام واشنتن نه‌ک له عێراق، به‌ڵكوو كریستیانه‌كان له هه‌ر شوێنێک بن هه‌وڵی داوه ژیانیان بپارێت.
دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ساڵی 2014، کەمینەکان بوونە قوربانی یەکەم و سەرەڕای کوژرانی هەندێکیان، ژمارەیێکی زۆریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران