خبر 2019-07-05 11:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك لە هاتای تورکیا سێ كه‌س گیانیان لەدەست دا

بەشی تورکیا- له‌ شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ سووریا، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان لەدەست دا.

کوردپرێس:

میدیای فه‌رمیی توركیا بڵاوی كرده‌وه‌، كاژێر 13:00ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئۆتۆمبێلێكی پارككراو له‌شه‌قامی محه‌ممه‌د عاكف ئارسۆی له‌ شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سنووریی سه‌ر به‌ پارێزگای هاتای له‌ باشووری توركیا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان لەدەست داوە و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد "سێ کەسی سووری لە تەقینەوەکان گیانیان لەدەستداوە".

تاوه‌كوو ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و ژماره‌یێكی زۆر له‌ یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌مبوڵانسه‌كان روویان كرده‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌ گڕگرتووه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ کۆنترۆڵکراوە.

هاوکات پارێزگاری هاتای و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا راگه‌یێندراوی فه‌رمییان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.