موقته‌دا سه‌در: بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ مۆڵەتی 10 ڕۆژە بە عەبدولمەهدی بدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی 10 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند: پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌و پۆستانه‌ی كه ماون پڕ بكاته‌وه.
موقته‌دا سه‌در داواشی كرد، په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و لیژنانه دیاری بكات كه تا ئێستا دیاری كردنیان دواكه‌وتووه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هۆشداری دایه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كه‌ی له 10 ڕۆژدا و وتی: "هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت، كه ئێوه باش ده‌زانن هه‌ڵوێسته‌كه چییه".
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران