ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی:
یەكێتی بەشداری لە پێكهێنانی حكوومەت ناکات تاپرسی کەرکووک چارەسەر نەكرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سامان گەرمیانی رایدەگەیێنێت بەهیچ شێوەیێک یەكێتی ئامادە نییە بەشداری لە پێكهێنانی حكوومەت بكات تاپرسی کەرکووک چارەسەر نەكرێت.
کوردپرێس: سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی، هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر كابینەی نوێ بڵاو كردوەتەوە و نووسیویەتی: "به هیچ شێوه‌یێک یه‌كێتیی ئاماده نییه به‌شداری له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بكات تا پرسی کەرکووک چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش بڕیاری سه‌ركردایه‌تییه و تێكڕا واژۆی له‌سه‌ر كراوه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران