حەیدەر عەبادی پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند پێویست دەكات كار بۆ چه‌سپاندنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و سه‌روه‌ری و دابه‌ش كردنی داپه‌روه‌رانه‌ی داهاته‌كه‌ی بكه‌یت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی:"پیرۆزە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پۆستی نوێ، ئه‌م بۆنه‌یه ده‌قۆزمه‌وه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی له‌نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و پێكهاته‌كانی عێراقدا."
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت: "به‌رپرسیارێتی نوێت واپێویست ده‌كات كار بۆ چه‌سپاندنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و سه‌روه‌ری و دابه‌ش كردنی داپه‌روه‌رانه‌ی داهاته‌كه‌ی بكه‌یت، عێراق بۆ عێراقییه‌كانه، ئه‌وانیش ئه‌ركیانه به‌وه‌فابن بۆی".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران