وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن له نامه‌یێکدا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رکی نوێیدا وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
کوردپرێس:
تارۆ کۆنۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن له نامه‌که‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانی وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی سه‌رکردانه‌ی له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا به‌تایبه‌ت له تێپه‌ڕاندن و زاڵبوون به سه‌ر ئه‌و قه‌یران و کۆسپانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رۆکی گه‌لی کوردستانیان گرتبوو جه‌ختی له پته‌وکردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ژاپۆن کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن جه‌ختی کردووه‌ته‌وه له به‌رده‌وامیدان به پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی له هه‌وڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو بونیاتنان و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری گه‌له‌که‌یدا.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران