خبر 2019-05-27 13:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش: خۆشحاڵم بە كۆتایی ھاتنی چالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن/ ڕێگەنەدەن دیداری ئۆجەلان بكرێتە بازاڕی ھەڵبژاردن

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیێنێت، پێویستە دەستپێكردنی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان نەكرێتە بازاڕی ھەڵبژاردنەكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە زیندانەوە لە رێگەی پارێزەرەكانی وەڵامی پرسیاری 34 رۆژنامەنووسی داوەتەوەو رایگەیاندووە "خۆشحاڵم بە كۆتایی ھاتنی چالاكییەكانی مانگرتن لەخواردن، ئەگەر دەرفەت بدرێتە ئۆجەلان، رێگەی ئاشتی و دیموكراسیش زووتر دەبێتەوە".

دەمیرتاش ئاماژە بەوەش كردووە "بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ دەنگدەرانی كورد ئازادن، كام پارت داخوازییە نەتەوەیی و كولتوورییەكانی كورد بەدیبھێنێت، دەنگی پێدەدەن".

لە 31/3/2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەڕێوەچوو، بەھۆی تانەی ئاكەپە لە ئەنجامەكان، بڕیارە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵ جارێكی دیكە پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ دووبارە دەكرێتەوە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.