خبر 2019-05-26 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری نەوتی عێراق:

داخستنی گەروی هورمز كاریگەریی خراپی لەسەر وڵاتانی هەناردەکاری نەوت دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند: داخستنی گەرووی ھورمز لەلایەن ئێرانەوە كاریگەری خراپی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت، وەک هەموو وڵاتانی تری هەناردەكاری نەوتی ناوچەكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند: گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز كاریگەری خراپی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەو وڵاتانە دەبێت كە لەو رێگەیەوە نەوت ھەناردە دەكەن.

ناوبراو وتیشی: عێراق ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ رێگری كردن لەو ئەگەرە، لەھەمانكاتیشدا پێشبینی داخستنی گەرووی ھورمز ناكەین، چوونكە زیانێكی زۆر بە ناوچەكە و تەواوی جیھان دەگەیێنێت، لەبەر ئەوەی رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەو رێگەیەوە ھەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.