وه‌زیری دادی تورکیا: هیچ دانووستاندنێکی نوێ له‌ئارادا نییه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گوڵ وه‌زیری دادی تورکیا جارێکی‌تر ئاماژه به لابردنی قه‌ده‌غه‌ی دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتییه‌وه نییه و هیچ دانووستاندنێکی نوێ له‌ئارادا نییه. ده‌ست‌پێکردنی دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵیشه‌وه نییه. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم ئۆجه‌لان مانگی جانیڤێری چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وت. ماوه‌یێکی زۆر بوو که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام نه‌دابوو. له‌باره‌ی دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران قه‌ده‌غه‌یێکی یاسایی له بڕیاری دادگه‌دا بوو که به‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی بۆ دادگای ستیناف به‌رز کرایه‌وه قه‌ده‌غه یاسایییه‌که له‌لایه‌ن دادگه‌ی سزاوه هه‌ڵوه‌شێندرا و به‌م شێوازه هیچ له‌مپه‌رێکی یاسایی نه‌ما. دیداره‌کانیش له‌م چوارچێوه ئه‌نجام ده‌درێن. هیچ پێویست ناکات ده‌ست‌پێکردنی دیداره‌کان ببه‌سترێت به هه‌ڵبژاردنه‌وه. ده‌ست‌پێکردنی دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی پڕۆسه‌یێکه که به‌پێی بڕیاری دادگا و دیداری پارێزه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌بدولحه‌مید گوڵ له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ئه‌م دیدارانه به شێوه‌ی هه‌میشه‌ییه و دووپات ده‌بێته‌وه یان نا؟ ڕاشی‌گه‌یاند: له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ندێک دیدار ئه‌نجام دراوه. له‌مباره‌وه به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست بۆ دۆخی زیندان، پڕۆسه‌ی یاسایی و بابه‌ته ئاراسته‌کراوه‌کان ده‌که‌ن و هه‌ر شتێک پێویست بێت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران