خبر 2019-05-23 11:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق چوار فڕۆکەی جەنگیی لە کۆریا وەرگرت

بەشی جیهان- لە چوارچێوەی گرێبەستێک لەنێوان عێراق و کۆریای باشوور چوار فڕۆکەی جەنگیی T-50 لە کۆریای باشوورەوە گەیشتنە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-5-2019، فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە چوار فڕۆکەی جەنگیی T-50 لە کۆریای باشوورەوە گەیشتنە عێراق، ئەو فڕۆکانە لە چوارچێوەی گرێبەستێک لەنێوان عێراق و کۆریای باشوور بۆ سوپای عێراق کڕدراون.

جێی ئاماژەیە،لە مانگی کانوونی یەکەمی 2013، عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی 24 فڕۆکەی جەنگیی جۆری T-50، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆریای باشوور واژۆ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.