12 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی له شنگال دۆزرایه‌وه
کوردپرێس:
که‌ریم ئه‌سعه‌دخان پارێزه‌ر و سه‌رۆکی تیمى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاژانسى فرانس پرێسى وتووه: له‌سه‌ر سێ ئاست لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن که یه‌کێکیان لێکۆڵینه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵکوژیی کوردانی ئێزدی له ساڵى 2014، تاوانه‌کانی داعش له مووسڵ له نێوان ساڵانى 2014 تا 2016 و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵکوژیی سه‌ربازانی عێراقى له تکریت له ساڵى 2014.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که تیمه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی داعش 12 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدييان له شنگال دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی تیمه‌که ڕه‌خنه‌شى له سستیی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان گرت و داوای کرد چه‌ندین که‌ناڵی دیکه‌ی چالاک و گونجاو بکرێنه‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ئه‌نجام دراون تا وه‌ک به‌ڵگه‌ی تاوان بدرێته دادگاکانی عێراق.
له ساڵی 2017دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا به پێکهێنانی تیمێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی داعش و له تشرینى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردوودا تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌که یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵى له گوندی کۆجۆى ئێزیدینشین له نزیک چیای شنگال هه‌ڵدایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران