فراکسیۆنه کوردییه‌کان داوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنى خێرا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵوزییه‌کانى که‌رکووک ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی که‌رکووک -که ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان جووتیارانی کورد و عه‌ره‌بی لێکه‌وتۆته‌وه- و سووتاندنی به‌روبووم و ده‌غڵودانی جووتیارانی کوردی چه‌ندین پارێزگای کوردنشین نوێنه‌ری حیزبه‌کانی پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی یادداشتێکیان بڵاو کرده‌وه که له یادداشته‌که‌دا داواى ڕێوشوێنى خێرایان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئاڵوزییه‌کانى که‌رکووک کردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له پارێزگارى شاره‌که ده‌که‌ن که ده‌ستبه‌جێ بێنه سه‌ر خه‌ت.
یادداشته‌که کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 21ى ئایارى 2019 له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا خوێنرایه‌وه که له سه‌ره‌تاى یادداشته‌که‌دا هاتووه: "پێشتر هۆشداریمان دابوو له‌و دۆخه نائاساییه‌ى له ژماره‌یێک گوندى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان هاتووه‌ته ئاراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یێک له سوودمه‌ندانى بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى شۆڕشى هه‌ڵوه‌شاوه گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر خاوه‌نى ڕه‌سه‌نى زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانى ئه‌و گوندانه دروست کردووه".
هه‌روه‌ها داواکراوه پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت ڕۆڵ ببینێت له چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرژییانه به‌پێى یاسا به جۆرێک زامنى ئاسایش و سه‌قامگیرى بکات.
داواکارییه‌کانی فراکسیۆنه کوردییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بریتییه له؛
1- ڕێگرى نه‌کرێت له جووتیاران له‌وه‌ى به‌روبوومى ئه‌مساڵ بدوورنه‌وه و پارێزگاری‌یان لێبکرێت.
2- هێزه ئه‌منییه‌کان و یه‌که سه‌ربازییه‌کانى ناوچه‌که ڕۆڵى خۆیان ببینن له پاراستنى ئاسایش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر که‌سێک که هه‌ڵى پێشێل کردنى یاسا و مافى ئه‌وانیتر ده‌دات له ڕێى هه‌ڕه‌شه و ئیبتزازکردنى جووتیاره ره‌سه‌نه‌کانه‌وه.
3- ڕێوشوێنى خێرا بگیرێته‌به‌ر بۆ کۆتایی هێنان به‌و ئاڵۆزى و ناکۆکییانه‌ى دروست بوون له په‌ڵکانه‌وه بگره بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى‌تر که حاڵه‌تى هاوشێوه‌یان هه‌یه له داقوق و له‌یلان.
4- له‌حاڵه‌تى به‌رده‌وام بوونى ئه‌و دۆخه و ڕێگری کردن له جووتیاران له دروێنه کردنى به‌روبوومه‌کانیان به‌رپرسیارێتى ئه‌و زیانانه‌ى به‌ر جووتیاران ده‌که‌وێت ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى هێزه ئه‌منییه‌کان.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران