له سنووری برادۆست شه‌ڕ له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا ڕووی دا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جارێکی‌تر له سنووری سیده‌کانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به قه‌زای سۆران شه‌ڕ له نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا ڕووی دا و فڕۆکه‌کانی تورکیا به چڕی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان بۆردومان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 شه‌ڕ و پێكدادانێکی سه‌خت له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له چۆڵهوانییهكانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی سه‌ر به قه‌زای سۆران ڕووی دا و دواتر فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی په‌كه‌كه‌ی له چیای دێل و سنووری گونده‌كانی لێلكان، خه‌لیفان و سیران بۆردومان كرد.
تا ئێستا زیانه‌كانی ھه‌ردوولا نه‌زاندراون به‌ڵام بۆردومانه‌كه ترس و نیگه‌رانیی زۆری لای خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه دروست كردووه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران