خبر 2019-05-18 12:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کارمەندانی گەورەترین کۆمپانیای نەوتیی ئەمریکا لە عێراق کشانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری بەسرە دەکشێتەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیاکە بڕیاری داوە کێلگە نەوتییەکانی بەسرە جێبهێڵێت.

رۆیتەرز ئاشکراشی کردووە، کۆمپانیا ئەمەریکییەکە دەستی بە کشانەوەی کارمەندانی لە کێڵگەی نەوتی قوڕنە کردووە و دەیانگوازێتەوە بۆ شاری دوبەی لە ئیمارات.

گواستنەوەی کارمەندانی ئێکسۆن مۆبیل لە دوێنێ هەینیەوە دەستپێکردووە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆی بەردەوام بووە و تەنها بەشێک لە کارمەندانیش لە نووسینگەی کۆمپانیاکە لە بەسرە ماونەتەوە.

لایخۆیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی کشانەوەی ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە رایگەیاند: ئەو کارەی ئێکسۆن مۆبیل کاریگەری لەسەر بەرهەمی رۆژانەی نەوتی بەسرە نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.