عه‌ره‌بی سووریا یادداشتێکی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری کورد ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانان ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک ڕاپۆرت له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی هۆزه عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای دێره‌زووری سووریا دژی به‌رپرسانی کوردی سووریا و ئیداره‌ی خۆسه‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه. عه‌ره‌به‌کان کورد به ئه‌نجامدانی سیاسه‌تی هه‌ڵاوارده‌یی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و ده‌ڵێین: دوای ده‌رکردنی داعش له ناوچه‌که ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد دووره‌په‌رێزی له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی باشتر به کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ناوچه‌که ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی سیریا دیرکت باس له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌ب ده‌کات پاش هێرشی هێزه کوردییه‌کان و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر خانووی هۆزه عه‌ره‌به‌کان به بیانووی ڕاوه‌دوونانی شانه نوستووه‌کانی داعش.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزی هاوپه‌یمانان و کوردی سووریا هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ سه‌ر هۆزه عه‌ره‌به‌کان ده‌ست پێکردووه که تێیدا چه‌ندین که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیتریش ده‌ستگیر کراون. عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌که‌ش یادداشتێکی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ناردووه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: هێزی کوردی سووریا به یارمه‌تیی کۆپته‌ری هاوپه‌یمانانه‌وه و له چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆندا ئه‌میرێکی داعشیان ده‌ستگیر کردووه.
به‌ڵام هۆزه عه‌ره‌به‌کان هه‌بوونی چه‌کدارانی داعش ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و کورده‌کان به ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. هۆزه عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێین ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد ڕێگری له جێبه‌جێکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی خۆجێییی عه‌ره‌ب ده‌کات و خزمه‌تگوزاری پێشکه‌شی عه‌ره‌به‌کان ناکات.
ته‌نگه‌ژه‌ی نیوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد و هۆزه عه‌ره‌به‌کان ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه که ئه‌وان داوای ده‌رکردنی به‌رپرس و هێزه کوردییه‌کان له ناوچه‌که و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ده‌که‌ن.
شایانی باسه؛ ساڵی 2014 هێزی هاوپه‌یمانان به مه‌به‌ستی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش یارمه‌تییان به کورده‌کان دا و کوردیش له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا توانیی نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران