خبر 2019-05-14 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ئیدلیب ئەردۆغان و پووتین پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- پاش تەشەنەسەندنی گرژییەکان لە ئیدلیب، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، هاوتا ڕووسییەکەی گۆڕانکارییەکانی تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین ئاڵتون وتەبێژی فەرمیی ئەردۆغان ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پووتین وتوویە زیاد بوونی پێکدادانەکان لەناوچە ئارامەکانی ئیدلیب لەم دوو هەفتەی دوایدا هۆی نیگەرانییە و هێرشەکان زیاتر هاووڵاتییانی سڤیل، قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکانی کردۆتە ئامانج.

ئەردۆغان هەروەها جەختی کردۆتەوە ئەم چەشنە هێرشانە بە ئامانجی تێکدانی پێوەندییەکانی تورکیا- ڕووسیا ئەنجام دەدرێت و دانووستانەکانی ئەستانە دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو زیادی دەکات سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ئیدلیب لەمپەرێکە بۆ دامەزراندنی کۆمیتەی یاسایی دەستووری سووریا و هەروەها پڕۆسەی سیاسی چارەسەر کردنی قەیرانەکان.

لە پێوەندییەکەدا هەر دوو لایەن جەختیان کردەوە لەسەر ڕێککەوتنی سوچی و سەرۆک کۆمار تورکیا جەختی کردۆتەوە لەسەر جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.