تۆمەتباری ژمارە یەکی تەقینەوەکەی ریحانلی 53جار زیندانی هەتایی بەسەردا سەپا
بەشی تورکیا- کۆبوونەوەی کۆتایی تاوتوێ کردنی دۆسیەی یووسف نازیک، تۆمەتباری ژمارە یەکی تەقینەوەی ریحانلی لە لقی 9 دادگای ئەنقەرە بەڕێوەچوو و 53جار زیندانی هەتایی بۆ ناوبراو بڕایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف نازیک لە هەڵمەتێکی نهێنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە سووریا دەستگیر کرا و گواسترایەوە بۆ تورکیا.
یووسف نازیک لە دواکۆبوونەوەی دادگایی کردنیدا بە تۆمەتی کوشتنی 53 هاووڵاتیی تورکیا لە تەقینەوەی ریحانلی 53جار زیندانی هەتایی بۆ بڕایەوە و 9 تۆمەتباری تەقینەوەکە بەگشتیی بە 4 هەزار و 32 ساڵ زیندان مەحکووم کران.
شایانی باسە تەقینەوەی کە ریحانلی لە 11ی ئایاری 2013ی زاینی ڕوویدا و بە هۆیەوە 53 کەس گیانیان سپارد و 146 کەسی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی سوزچی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران