به‌شار ئه‌سه‌د: ئاماده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆ بکه‌م
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێههت یاڤووز هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیکی تورکیا له یادداشتێکدا ئاماژه به دیداری 8ی مه‌ی 2019ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران ده‌کات که به بێ ڕووماڵکردنی هه‌واڵ و به شێوه‌یێکی تایبه‌ت له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سووریادا به‌ڕێوه‌چوو و ده‌نووسێت: له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌باره‌ی گۆڕانکارییه هه‌رێمی و ده‌ولییه‌کان پرسیار له به‌شار ئه‌سه‌د کرا و ناوبراویش وه‌ڵامی پرسیاری هه‌واڵنێرانی دایه‌وه. ئێمه‌ش به بۆنه‌ی چه‌ندین دۆسته‌وه له‌باره‌ی تورکیاوه پرسیارمان له به‌شار ئه‌سه‌د کرد که ناوبراو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه‌ی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند: تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگه و ئێمه‌ش ئاماده‌ین هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سووریا له‌خۆ بگرێته‌وه و کارتێکهرییێکی له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی سووریا نه‌بێت ئه‌وا ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانیش دیدار ئه‌نجام بده‌ین. دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه تورکه‌کان ته‌نها به ناوبژیڤانیی ئێران و ڕووسیاوه ئه‌نجام ده‌بێت. هێزه‌کانی تورکیا و سووریا له هه‌ندێک ناوچه دیدار و دانووستانیان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: گرینگ‌ترین دیداری نێوان هێزه‌کانی تورکیا و سووریا له ناوچه‌ی سنووریی "کسب" (سنووری یایلاغی هاتای- سنووری کسبی لازقیه) ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها لیژنه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای میت له تاران دیدار و گفتوگۆی کرد. هێزه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه که له سووریادا ڕوو ده‌دات له چاو سیاسه‌توانانی تورک زانیارییێکی زیاتریان هه‌یه. ڕاجیاوازییێکی زۆر له ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرسی سووریاوه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران