ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق:
ئه‌مریکا ناتوانێت عێراق ناچار بکات پێبه‌ندی سزاکانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئێران بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌مریکا ناتوانێت عێراق ناچار بکات پێبه‌ندی سزاکانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئێران بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2019 نه‌عیم عه‌بوودی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له دیمانه‌یێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بی ڕووسیادا باسی له‌وه کرد: ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و خێراییه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ناچار بكات پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بێت ئه‌وا ئه‌و بابه‌ته قبووڵ ناکرێت.
ناوبراو داوای له حکوومه‌تی عێراق کرد که "نه‌كه‌وێته ژێر باری ئه‌مه‌ریكا و له پێگه‌ی عێراقێكی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بكات و هیچ حیسابێک بۆ فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران