خبر 2019-05-08 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ:

ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هەڵبژاردنەکان بایکۆت ناکات

بەشی تورکیا- کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بەو دەنگۆیانە کە باس لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن لەلایەن حزبەکەیەوە، ئەوەش پاش بڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن لەبارەی دووبارە کردنەوەی هەڵبژادرنی شارەوانیی ئیستانبۆڵ و وتی: بایکۆتی هەڵبژادرن لە ئارادا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاند: جەهەپە نایهەوێت بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکات و هەموو بژاردەکان لەبەردەستدایە، هەموو ئەندامانی حزب مکووڕین لەسەر بەشداری کردنی دووبارە لە هەڵبژاردنی ئیستانبۆڵ.

ناوبراو درێژەی دا هەڵبەت چەند کەس لە حزبەکەماندا بوون کە خوازیاری بایکۆت کردنی هەڵبژادنەکان بوون و ڕایانگەیاند لە بازنەکانی دەنگدان ئامادە نەبین. بەڵام زۆرینەی ئەندامانی جەهەپە و ئەندامانی ناوەندیی حزب جەختیان کردەوە کە دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا ئامادە بین و ئەنجامی دڵخوازمان بەدەست بێنێن.

کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا زیادی کرد: ئەوان نایانهەوێت ئیستانبۆڵ بدەنە دەستی ئیستابۆڵییەکانەوە، ئەوان بەنیازن ئیستابۆڵ بدەنە دەستی دەستنیشانکراوەکانی ئاکپارتی. داهاتەکانی ئیستانبۆڵ ئەوندە زۆە کە باس لە مەلاین دۆلا پارەیە. ئەوان نایانەوێت ڕێگە لە هەژاری بگرن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.