خبر 2019-05-03 04:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی هێزە عێراقییەکان/دەرکەوتنی بەغدادی پیشاندەری مانەوەی داعشە

بەشی جیهان- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هێزە عێراقییەکان و لەنێویشیاندا پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە.

کوردپرێس: یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سیمینارێکدا بە ناونیشانی سەقامگیرکردنەوەی عێراق کە لە واشنتن بەڕێوەدەچوو گوتی: لەرووی سەربازییەوە هاوکاری هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەبین و پاڵپشتی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکەین.

دەنیس ناتالی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "عێراق و سووریا لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووبەرووی چەندین ئاستەنگ بوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرەوپێشچوونیان هەبووە. لە 23 ئادار، خەلافەتی داعش تێکشکێندرا و هەموو ئەو ناوچانەش کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵیدابوون لە عێراق و سووریا ئازادکران. ئەم سەرکەوتنە بەهۆی هەوڵی گشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندی داعش و هەروەها قوربانی گەورەی هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا بەدەستهات، واتە هەوڵ و قوربانی هەموو پێکهاتەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات. ئێستا کە هەتا داعش تێکشکێندراوە، بەڵام هەڕەشەکانی بەردەوامن و داعش وەک دووژمنێک ماوە، بەڵگەش یەکەمین دەرکەوتنی ئەبووبەکر بە‌غدادییە لە دوای چەندین ساڵ لەم هەفتەیە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی شەڕی داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە گوتی: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە کۆتایی هێنان بە داعش".

دەنیس ناتالی لەبارەی پرسی سووریا گوتی: "تێڕوانینمان لەبارەی سووریا نەگۆڕاوە، چارەسەرێکی سیاسیمان بۆ سووریا دەوێت، کێشەی مرۆیی لە سووریا هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت و دەبێت کار لەسەر سەقامگیریی سووریا بکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.