سووکایەتیی وەزیری دەرەوەی بەحرین بە موقتەدا سەدر
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید بن ئه‌حمه‌د خه‌لیفه له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ی، وه‌ڵامی لێدوانێكی پێشتری سه‌دری داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "موقته‌دا كه باس له ده‌ستێوه‌ردانه‌كان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كات، له بری ئه‌وه‌ی په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێت و گوته‌كانی ئاراسته‌ی ئێران بكات كه وڵاته‌كه‌ی داگیركردووه، رێگه‌كه‌ی كورت كردووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی به‌حره‌ینی كردووه، خوا چاودێری عێراق بكات له‌و جۆره گه‌مژه و هاوشێوه‌كانی".
موقته‌دا سه‌در پێشتر، به‌ڵگه‌نامه‌یێكی 10 خاڵیی بۆ رزگاركردنی عێراق بڵاوكردبۆوه، كه تێیدا داوای راگرتنی شه‌ڕی له سووریا، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین كردبوو و داوای له‌كارلادانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردبوو، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه نیگه‌رانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران