خبر 2019-04-19 05:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌مه‌ریكا لە عێراق بۆمبه‌ چێنراوه‌كانی داعش پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمەریکا بە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە ھەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەکانی داعش لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆڵۆمێن بلاک، بەرێوه‌بەری پرۆگرامی پووچەڵ كردنەوەی مین و تەقه‌مەنییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: دوای رووخانی خەلافەتەکەی داعش بە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە ھەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەکانی داعش لە مووسڵ و دەرووبەری.

سۆلۆمن بلاک، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان24 گوتی: "ھەبوونی ھێزی چەکدار لە مووسڵ و دەوروبەری و نەبوونی ئاسایش، ئاستەنگی بۆ تیمەکانمان دروست کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە كارەکانیان بۆ پاککردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش بەردەوامن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.