فه‌نلاند به‌رده‌وامه له یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له ساڵی 2014 و له کاتی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی داعش پشتیوانیی سه‌ربازییان له هێزی کوردی عێراق کرد. هه‌ندێک له‌م وڵاتانه له‌وان ئه‌ڵمانیا، که‌نه‌دا و فه‌نلاند هێزه‌کانیان به مه‌به‌ستی ڕاهێنانی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستاندا جێگیر کردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی نیسانی 2019 ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش ڕای‌گه‌یاند که فه‌نلاند سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی له‌ناوبردنی خیلافه‌تی داعش له عێراق و سووریا هێشتاکه به‌رده‌وامه له مه‌شقپێکردنی هێزی کوردی عێراق له ناوه‌ندی فێرکاریی هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه باس له به‌رده‌وامیی چالاکیی هێزه‌کانی فه‌نلاند له بنکه سه‌ربازییه‌کانی دیکه‌ی عێراق و مه‌شقپێکردنی سه‌ربازیی هێزه‌کانی عێراق ده‌کات.
هێزه‌کانی فه‌نلاند له ساڵی 2018وه مه‌شقی سه‌ربازییان به 170 سه‌ربازی عێراق و 594 هێزی پێشمه‌رگه کردووه.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی فه‌نلاند ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانیان سه‌باره‌ت به مه‌شقپێکردنی هێزه کوردییه‌کانی عێراق پیشان داوه به شێوه‌یێک که له ئێستادا سه‌رقاڵی مه‌شقپێکردنی کادێری هێزه کوردییه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا کادێره‌کان مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه بده‌ن.
فه‌نلاند له ساڵی 2019دا نزیکه‌ی 80 هێزی خۆی بۆ پشتیوانی له هێزی کورد و سوپای عێراق له‌و وڵاته ده‌هێڵێته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌و وڵاته بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕێگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و پشتیوانی له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی عێراق ڕاگه‌یێندراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران